چالاکی

  خولی ئامێری (Ventilator) بەڕێوە چوو!
خولی ئامێری (Ventilator) بەڕێوە چوو!

ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٠٨/٣٠، وانەکانی گرووپی یەکەمی خولی سێ ڕۆژەی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد (Ventilator) لە سەنتەری پزیشکی زاد بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنرا. خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر سەرکۆ ئاکۆ، یاریدەدەری بێهۆشکار لە یەکەی چاودێریی وردی سەنتەری پزیشکیی زاد پێشکەش کرا و لە کۆتاییدا، بڕوانامەی سەنتەری پزیشکیی زاد پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

فێرخوازانی خۆشەویست، ئەگەر خوازیاری بەشداریین لە خولی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، ئەوا دەتوانن ناوی خۆتان بۆ گرووپی دووەم تۆمار بکەن لەڕێگەی ئەم لینکەوە:
https://forms.gle/1B28n8JyDhKUkZNPA

#سەنتەری_پزیشکیی_زاد #چاودێریر_ورد 
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1693514646575 FB-IMG-1693514647960 FB-IMG-1693514649313 FB-IMG-1693514650610 FB-IMG-1693514653366 FB-IMG-1693514652007 FB-IMG-1693514654690 FB-IMG-1693514656126 FB-IMG-1693514657541 FB-IMG-1693514660333 FB-IMG-1693514661738 FB-IMG-1693514663178 FB-IMG-1693514666246 FB-IMG-1693514667809
job add picture
 144

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.