خێرخوازانی دوور لە بنکەکانی زاد، یاخود ئازیزانی دڵاوای تاراوگە،کۆمەکی ئێوە درەوشانەوەی هەستی بەزەیی مرۆڤ بۆ مرۆڤ و نواندنی وێنای جوانی مرۆڤایەتیتانە. لەیادتان بێت دەیان توشبونی شێرپەنجە و نەخۆشی کوشندە چاویان لە میهرەبانی خودا و دەستی سپی بەخشینی ئێوەیە، خوداوەندی باڵا بە فیردەوسی باڵای خۆی چاکەی ئێوەی بەخشندە بداتەوە. ناوی هەژماری بانکی: OKZ ژمارەی هەژماری بانکی: 3130671
کاش
هەژماری بانکی
باڵانس
پێداویستی
خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە
کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە
یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە
سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.