چالاکی

  کۆتا کۆبوونەوەی ساڵیی 2023ـی لقی کەرکووکی ڕێکخراوی زاد بەڕێوە چوو
کۆتا کۆبوونەوەی ساڵیی 2023ـی لقی کەرکووکی ڕێکخراوی زاد بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ (٨/١٢) بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوی زاد م. ئەکبەر موحەممەد فەرەج و ئەندامان و هاوکارانی لقی کەرکووکی ڕێکخراوی زاد، کۆتا کۆبوونەوەی ساڵیی ٢٠٢٣ی لقی کەرکووکی ڕێکخراوی زاد ئەنجام درا، تێیدا ئامار و چالاکییەکانی لقی کەرکووک بەدرێژایی ساڵەکە خرانە ڕوو. هەروەها تاوتوێی ئامانج و پلانەکانی ساڵی داهاتوو کران، هاوکات بانگێشتی ڕاهێنەری نێوەدەوڵەتیی گەشەپێدانی مرۆیی: م. تریفە جەلال کرا و سیمینارێکی بە ناونیشانی: «گەنج و ئامانج» پێشکەش کرد.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_کەرکووک

اليوم ٨/١٢/٢٠٢٣ و بحضور رئيس منظمة زاد م. أكبر محمد فرج واعضاء ومتطوعي فرع كركوك منظمة زاد، انعقد آخر اجتماع لفرع كركوك منظمة زاد، تم من خلالها عرض الإحصائيات والفعاليات التي قامت بها المنظمة خلال سنة ٢٠٢٣ وكذلك تم مناقشة الخطط والأهداف للعام القادم، وتمت دعوته الأساتذة تريفة جلال: المدربة في مجال التنمية البشرية إلى الاجتماع وقامت بإلقاء محاضرة بعنوان «الشباب والأهداف».

#منظمة_زاد_فرع_كركوك FB-IMG-1702294834404 FB-IMG-1702294835751 FB-IMG-1702294837080 FB-IMG-1702294838380 FB-IMG-1702294839563 FB-IMG-1702294840719 FB-IMG-1702294841968 FB-IMG-1702294843160 FB-IMG-1702294844409 FB-IMG-1702294845641 FB-IMG-1702294846889 FB-IMG-1702294848189 FB-IMG-1702294849427 FB-IMG-1702294850652 FB-IMG-1702294851888
 101

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.