چالاکی

  منداڵە بەخشندەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
منداڵە بەخشندەکانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب 

 لە دیمەنە جوانەکانی پێشانگە ئەو منداڵە فریشتە ئاساییانەن کە بە جۆش و خرۆشەوە دێنە زاد و دەبەخشن، یاخود دەخیلەی زاد دەبن و دەیکەن بە هاوڕێیەکی ڕۆژانەیان تا بەشدار بن لە هاوکاریی نەخۆشە هەژارەکان.

ئێوەش بەشدار بن بە دانانی وێنەی مناڵەکانتان لەگەڵ زاد لە کۆمێنت.

شوێنی زاد لەناو پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب: 
I 03

#سەنتەری_پزیشکیی_زاد #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد
#زاد_لە_پێشانگەی_نێودەوڵەتی_سلێمانی_بۆ_کتێب
#پێشانگەی_نێودەوڵەتی_سلێمانی_بۆ_کتێب #معرض_السليمانية_الدولي_للكتاب  #SulyBookExpo FB-IMG-1702294400774 FB-IMG-1702294399512 FB-IMG-1702294402114 FB-IMG-1702294403440 FB-IMG-1702294404800 FB-IMG-1702294406051 FB-IMG-1702294228972 FB-IMG-1702294408610 FB-IMG-1702294409923 FB-IMG-1702294411285
 71

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.