چالاکی

  چالاکیی ڕێکخراوی زاد لە مانگی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک
چالاکیی ڕێکخراوی زاد لە مانگی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی زاد، لە مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک، ڕۆژی دووشەممە (30/10)، سیمینارێکی دەربارەی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک بۆ خانمانی کارمەندی کارفوور پێشکەش کرد لەلایەن پەرستار و ڕاهێنەرانی لێهاتوو: پەیام دلێر.

ئەمڕۆش سێشەممە (31/10)، لقی هەولێری ڕێکخراوی زاد سیمینارێکی ساز کرد لەژێر ناونیشانی «شێرپەنجەی مەمک، هۆکارەکان و خۆپارێزی» لە زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر کە لەلایەن: دكتۆر سامی سەلیم، پزیشکی پسپۆڕی گرێ و شێرپەنجە و، دکتۆرە نەرمین تەها پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی پێشکەش کرا.

لە سیمینارەکاندا لەگەڵ باسکردنی داتای نەخۆشیی شێرپەنجە، زانیاری بە ئامادەبووانی سیمینارەکە بەخشرا دەربارەی هۆکار و نیشانە و خۆپارێزی لە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک.

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد #ڕێکخراوی_زاد_لقی_هەولێر 
#ڕێکخراوی_زاد_لقی_سلێمانی FB-IMG-1698843934255 FB-IMG-1698843935771 FB-IMG-1698843937186 FB-IMG-1698843938518 FB-IMG-1698843939858 FB-IMG-1698843941202 FB-IMG-1698843942647 FB-IMG-1698843946047 FB-IMG-1698843947423 FB-IMG-1698843948792 FB-IMG-1698843950252
 164

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.