چالاکی

  خولی کۆنترۆلکردنی پیسبوون لە دەزگا تەندروستییەکاندا بەڕێوە چوو
خولی کۆنترۆلکردنی پیسبوون لە دەزگا تەندروستییەکاندا بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ (٢٩/١٠) خولی کۆنتڕۆلکردنی پیسبوون لە دەزگا تەندروستییەکاندا (Infection prevention and control) لەلایەن: د. عەبدولـلەتیف عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی کۆنترۆلکردنی پیسبوون لە بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی بەسڕە و د. ڤیان عەباس تۆفیق خوێندکاری بۆردی کۆنترۆلکردنی پیسبوون؛ بۆ کارمەندانی سەنتەری پزیشکیی زاد پێشکەش کرا بە ئامادەبوونی بەڕێزان: موحەممەد عەلی بەرپرسی بەشی کۆنترۆلکردنی پیسبوون لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و عومەر ڕەمەزان بەرپرسی بەشی کۆنترۆلکردنی پیسبوون لە تەندروستیی ڕاپەرین. 

لە خولەکەدا باس لە بنەما سەرەکییەکانی کۆنترۆلی پیسبوون لە دەزگا تەندروستییەکان و پاقژکردنەوەی نەخۆشخانە و کەرەستەکانی ناو نەخۆشخانە کرا. پاشان یەکەکانی ناو سەنتەرەکەیان بەسەر کردەوە.

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزا #سەنتەری_پزیشکیی_زاد FB-IMG-1698843643378 FB-IMG-1698843644853 FB-IMG-1698843646204 FB-IMG-1698843647601 FB-IMG-1698843649711 FB-IMG-1698843651080 FB-IMG-1698843652522 FB-IMG-1698843654336 FB-IMG-1698843655885 FB-IMG-1698843657382 FB-IMG-1698843659036 FB-IMG-1698843667200 FB-IMG-1698843668765 FB-IMG-1698843670312 FB-IMG-1698843672006 FB-IMG-1698843673720 FB-IMG-1698843675389 FB-IMG-1698843677039 FB-IMG-1698843680259 FB-IMG-1698843681933
 200

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.