چالاکی

  ئەنجامدانی سمینارێک لە چاکسازیی گەوران بەشی ئافرەتان
ئەنجامدانی سمینارێک لە چاکسازیی گەوران بەشی ئافرەتان

ڕۆژی سێشەممە (24/10/2023) لقی سلێمانی ڕێکخراوی زاد هۆبەی پەرەپێدان، لە درێژەیی زنجیرە سیمینارەکانی کە بۆ «چاکسازیی گەوران بەشی ئافرەتان» ڕێکخرا بوو، هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز: د. هودا محێدین لەژێر ناونیشانی «تەندروستیی ئافرەتان».

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد  #ڕێکخراوی_زاد_لقی_سلێمانی FB-IMG-1698842581361
 134

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.