چالاکی

  سميناری «ھونەری مامەڵەکردنی کارمەند و نەخۆش»
سميناری «ھونەری مامەڵەکردنی کارمەند و نەخۆش» 

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٢/١٠/٢٠٢٣)، لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی زاد سمینارێک دەربارەی هونەری مامەڵەکردنی کارمەندان لەگەڵ یەکتری و نەخۆشدا، لەلایەن: د. بەختیار کەمال تاڵەبانی پێشکەش کرا، بە بەشداریی کارمەندانی ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی زاد و سەنتەری پزیشکیی زاد، بە مەبەستی بەهێزکردن و باشترکردنی کاریان و خزمەتکردن بە نەخۆشە هەژارەکان.

#ڕێکخراوی_زاد #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1698006305163 FB-IMG-1698006306728 FB-IMG-1698006308156 FB-IMG-1698006309691 FB-IMG-1698006311152 FB-IMG-1698006312757 FB-IMG-1698006314299 FB-IMG-1698006315775 FB-IMG-1698006317261
 162

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.