چالاکی

  خولی ڕۆشنبیریی پزیشکیی بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات!
خولی ڕۆشنبیریی پزیشکیی بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات!

پاش پێشکەشکردنی دە وانەی پڕ لە زانست و زانیاری لەلایەن پۆلێک لە پزیشک و مامۆستای بە توانای کوردستان٬ لە ماوەی 5 هەفتەدا ئەمڕۆ (18/8) خولی ڕۆشنبیریی پزیشکی کۆتایی هات، بە درێژایی خولەکە بەشداربووان سوودمەند بوون لە چەندین بابەتی مەعریفی و زانستیی تایبەت بە بەڕێوەبردن و هەڵسوکەوت لە ژیانی ڕۆژانەی پزیشکییاندا.

ئەمڕۆ کۆتا وانەی خولەکە لەلایەن: پ. ی. د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح بە ناونیشانی: «پزیشکی بۆ خزمەتی دین و ژین» پێشکەش کرا، بە کۆمەڵێک فەرموودە سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا بۆ کاریگەری گرنگی پیشەی پزیشکی لەسەر دڵ و دەروونی نەخۆش و پێی وتن کە ئەو زانستەی پێیانە تاقیکردنەوەی خودایە و ڕوونی کردەوە کە چۆن بتوانن لەسەر ڕێنمایی پەیامبەر (️ﷺ) پیشەکەیان بکەنە توێشوویەک بۆ قیامەتیان وە لە ڕێگەی زادەوە دەتوانن خزمەتێکی بەرچاو بکەن بەم بوارە و دەستگیرۆیی نەخۆشە هەژارەکان بکەن. 

لە کۆتایی دا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە.

#خولی_ڕۆشنبیریی_پزیشکی
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد #ڕێکخراوی_زاد 
#ڕێکخراوی_زاد_لقی_کەرکووک FB-IMG-1693514374132 FB-IMG-1693514375542 FB-IMG-1693514376895 FB-IMG-1693514378326 FB-IMG-1693514379715 FB-IMG-1693514381176 FB-IMG-1693514384760 FB-IMG-1693514386244 FB-IMG-1693514387726 FB-IMG-1693514389444 FB-IMG-1693514391196 FB-IMG-1693514393019 FB-IMG-1693514394929
 206

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.