چالاکی

  خولی کارامەیی پزیشکی بەسەرکەوتووانە بە کۆتایی گەیشت
خولی کارامەیی پزیشکی بەسەرکەوتووانە بە کۆتایی گەیشت

لقی هەولێری ڕێکخراوی زاد، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و لێهاتوویی پیشەیی دەرچووان و خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان، دوو خولی پزیشکی ساز کرد لەژێر ناونیشانی: «خولی کارامەیی پزیشکی» کە پێک هاتبوون لە خولی (practical nursing procedure) و خولی (ACLS and BLS/CPR)، خولەکان لە سێ رۆژدا بەسەرکەوتووانە لەلایەن پەرستاری بەتوانا: دانیار ئەکبەر، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پەرستاری و خاوەن ئەزموون لە بواری ڕاهێنان، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

#خولی_کارمەیی_پزیشکی #ڕێکخراوی_زاد_لقی_هەولێر
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1693514270393 FB-IMG-1693514271700 FB-IMG-1693514273050 FB-IMG-1693514274540 FB-IMG-1693514276044 FB-IMG-1693514278172 FB-IMG-1693514279731 FB-IMG-1693514281199 FB-IMG-1693514282733 FB-IMG-1693514285203 FB-IMG-1693514286828 FB-IMG-1693514289260 FB-IMG-1693514291039 FB-IMG-1693514292692 FB-IMG-1693514294405 FB-IMG-1693514296127 FB-IMG-1693514297985
 201

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.