چالاکی

  هەفتەی چوارەمی خولی ڕۆشنبیریی پزیشکی کۆتایی هات
هەفتەی چوارەمی خولی ڕۆشنبیریی پزیشکی کۆتایی هات

ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ئاب، وانەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ڕۆشنبیریی پزیشکی بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنرا.

یەکەم وانە، ڕۆژی هەینی (١١/٨) لەلایەن د. ملکۆ ئەسعەد لەژێر ناونیشانی «دەروون دروستی» پێشکەش کرا، تێیدا تیشک خرایە سەر نەخۆشەییە دەرونییەکانی سەردەم و چۆنیەتیی ڕێگریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان.

بابەتی ڕۆژی دووەم، ئەمڕۆ (١٢/٨) لەلایەن م. نورەدین مەلاعەبدوڵڵا لەژێر ناونیشانی «وَمَن أَحياها فَكَأَنَّما أَحيَا النّاسَ جَميعًا» پێشکەش کرا و تێیدا باس لە گەورەيى و قەدربەرزیى مرۆڤ و ئەجرى ڕزگاركرنى ژيانێک و لە ھەمان كاتدا، سزای كەمتەرخەمى كردن کرا.

#خولی_ڕۆشنبیریی_پزیشکی
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد #ڕێکخراوی_زاد 
#ڕێکخراوی_زاد_لقی_کەرکووک FB-IMG-1693513884574 FB-IMG-1693513885908 FB-IMG-1693513887242 FB-IMG-1693513888621 FB-IMG-1693513889878 FB-IMG-1693513891179 FB-IMG-1693513892514 FB-IMG-1693513893937 FB-IMG-1693513896186
logo for link
 299

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.