بابەتی گرنگ

  م. موحەممەد مەلا فایەق شارەزووری سەردانی ڕێکخراو و سەنتەری پزیشکیی زادی کرد
م. موحەممەد مەلا فایەق شارەزووری سەردانی ڕێکخراو و سەنتەری پزیشکیی زادی کرد 

ئەمڕۆ چوارشەممە (٩/٨)، بانگخوازی دیاری کوردستان م. موحەممەد مەلا فایەق شارەزووری سەردانی بەشەکان ڕێکخراو و سەنتەری پزیشکیی زادی کرد. لە سەردانەکەیدا بەشەکانی بەسەر کردەوە و هەبوونی ڕێکخراوی زاد و سەنتەرەکەی بە پێویستیی هەژاران زانی، باسی لەوەش کرد کە زاد لە خزمەتکردنی هەژاراندا جێ دەستی دیارە.

هەروەها داوای دەستگیرۆیی له موسڵمانان کرد بۆ بەردەوام هاوکاریکردنی نەخۆشە هەژارەکان بەهەموو بەهرە و تواناکانیان. لە کۆتاییدا دوعای خێری بۆ نەخۆشەکان و کارمەندان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراو و سەنتەرەکە کرد.

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد #ڕێکخراوی_زاد  #بەخشەرانی_زاد #سەنتەری_پزیشکیی_زاد
#نەشتەرگەرییەکانی_زاد FB-IMG-1693513663900 FB-IMG-1693513665985 FB-IMG-1693513667708 FB-IMG-1693513669083 FB-IMG-1693513670275 FB-IMG-1693513671534 FB-IMG-1693513672803 FB-IMG-1693513674936 FB-IMG-1693513676439 FB-IMG-1693513677745
 838

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.