چالاکی

  ڕێکخراوی زاد لە ڕۆژی یەکەمی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب
ڕۆژی یەکەمی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب 

ئەمڕۆ چوارشەممە (۳/۸)٬ یەکەمین ڕۆژی پازدەیەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەستی پێ کرد، ڕێکخراوی زاد لقی هەولێر بۆ جاری یەکەم بەشدارە لە پێشانگەکە، زاد کۆمەڵێک پشکنینی پزیشکی وەکوو: پەستانی خوێن، شەکرەی خوێن، ڕێژەی ئۆکسجینی ناو خوێن، لێدانی دڵ، پلەی گەرمی، کێش و باڵا بێ بەرانبەر پێشکەشی میوانان و خوێنەرانی پێشانگەکە کرد کە ژمارەیان بریتی بوو لە ۱۹۰ پشکنین بۆ ۸۰ سەردانیکاری زاد لە پێشانگەکە. هاوکات ۱٥۰۰ پروشەری ناساندنی زاد و پڕۆژەکانی بەخشرا بە سەردانیکەرانی پێشانگەکە. 

بە پشتیوانی خودا، پاشان خێردۆستان، زاد درێژە دەدات بە کاروانی خزمەتکردنی هەموو چین و توێژەکان.

#زاد_لە_پێشەنگەی_نێودەوڵتیی_هەولێر_بۆ_کتێب

اليوم الأول لمعرض الكتاب الدولي في اربیل.

اليوم الموافق (3/8) بدأ اليوم الٲول من معرض الدولي الخامسة عشر للكتاب في مدینة اربیل  وتشارك منظمة زاد فرع اربیل في المعرض للمرة الٲولی ،قامت زاد بمجموعة من الفحوصات الطبية تضمنت «ظغط الدم، سكر الدم،نسبة الاوكسجين في الدم ،نبض القلب ،درجة الحرارة ،الوزن والطول »مجاناً للزوار وقراء المعرض. وصل عدد فحوصات الی 109 فحص ل80 شخص من زوار المعرض ،في نفس الوقت تم توزیع 1500 بروش  لتعریف زاد ومشاریع المنظمة لرواد المعرض.
بعون الله ومن ثم محبي الخیر زاد تواصل خدمة كافة طبقات و شرائح المجتمع.

#زاد_في_معرض_اربیل_الدولي_للكتاب

Opening day of The International Hawler Book Fair. 

Today, on March the 8th, The 15th annual International Hawler Book Fair began. In which the Hawler branch of Zad Organization participated for the first time. 

Zad's booth offered complimentary medical examinations for the guests, such as measurements of blood pressure, glucose levels, blood oxygen saturation, temperature, weight, and height. 
A total of 190 tests were conducted on 80 guests at Zad's booth. Moreover Zad distributed 1,500 introductory brochures and pamphlets on the Fair's visitors.

With God's help and the support of donors, Zad continues its journey to serve everyone in the community. FB-IMG-1680275866469 FB-IMG-1680275867924 FB-IMG-1680275869179 FB-IMG-1680275870507 FB-IMG-1680275871826 FB-IMG-1680275873760 FB-IMG-1680275875285 FB-IMG-1680275876673 FB-IMG-1680275878099
 291

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.