بابەتی گرنگ

  ڕێکخراوێکی کەندی سەردانی سەنتەری پزیشکیی زاد دەکات
ڕێکخراوێکی کەندی سەردانی سەنتەری پزیشکیی زاد دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە (۳/٩)، ڕێکخراوی کەنەدی «LOVE THEM ALL» سەردانی سەنتەری پزیشکیی زادیان کرد کە پێک هاتبوون لە: ڕەیچڵ توما، دانیاڵ توما، سوزان کامپبێڵ ڕاهێنەری چارەسەری هەناسەیی و فرێد کامپبێڵ. لە میانەی سەردانەکەیاندا؛ ئاشنا بوون به یەکەکانی چاودێریی ورد و شۆردنی گورچیلە و بەرهەمهێنانی ئۆکسجین، سەرسامی خۆیان دەبڕی بە کردنەوەی سەنتەرێکی لەم چەشنە کە خزمەت بە نەخۆشە هەژارەکان دەکات.

لە کۆتاییدا؛ پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ کاری هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی زاد بۆ خزمەتکردنی نەخۆشانی هەژار.

#سەنتەری_پزیشکیی_زاد 

A Canadian organization visits Zad's Medical Center.

On Thursday March the 9th, Racheal and Daniel Touma from the LOVE THEM ALL organization, with Susan Campbell a Canadian respiratory therapist and her husband Fred Campbell, paid a visit to Zad's Medical Center.

During the visit, they were taken on a tour of the ICU, Dialysis Unit and Oxygen Generation Unit. They were very impressed and called the center "State of the arts".

Finally they expressed their willingness to collaborate with Zad in order to serve poor patients.

#zad_medical_center FB-IMG-1680275736093 FB-IMG-1680275737548 FB-IMG-1680275738986 FB-IMG-1680275740395 FB-IMG-1680275741801 FB-IMG-1680275743195 FB-IMG-1680275744603 FB-IMG-1680275746057 FB-IMG-1680275747719 FB-IMG-1680275749311
 701

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.