چالاکی

  ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوی زاد سەردانی لقی ڕاپەڕینی کرد
ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوی زاد سەردانی لقی ڕاپەڕینی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە (8/3)، ئەنجومەنی کارگێڕیی رێکخراوی زاد سەردانی لقی ڕاپەڕینیان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارەکانی لقەکە کرا لە ڕابردوودا و پێشنیار و پلانەکانیان بۆ داهاتوو خرانە ڕوو. لە ئەنجامدا داواکارییەکانی هەردوولا بەهەند وەرگیران و جەخت کرایەوە لەسەر فراوانکردنی کارەکانی ڕێکخراوی زاد لە سنوورەکە و خزمەتی زیاتر بە نەخۆشانی ناوچەکە.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_ڕاپەڕین FB-IMG-1680275654149
 289

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.