بابەتی گرنگ

  بەڕێوەچوونی بەشی دووەمی چوارەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوی زاد
بەڕێوەچوونی بەشی دووەمی چوارەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوی زاد

ئەمڕۆ هەینی (٣/٢/٢٠٢٣)، بە ئامادەبوونی ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوی زاد کۆبوونەوەی بەشەکانی ڕێکخراو ساز کرا، بە مەبەستی دانانی پلانی ساڵی بەشەکان و تاوتوێکردنی سەرجەم بڕیاڕەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێکخراوی زاد و زیاتر خزمەتکردنی نەخۆشە هەژارەکان. هاوکات خەڵاتی سوپاس و پێزانین پێشکەشی ئەندامانی سۆشیاڵمیدیای ڕێکخراوی زاد کرا لە پای خزمەت و ماندووبوونیان. لە کۆنفڕانسەکە وتەی کۆتایی لەلایەن پ. ی. د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح خاوەن بیرۆکەی ڕێکخراوی زاد پێشکەش کرا. FB-IMG-1676884320875 FB-IMG-1676884322517 FB-IMG-1676884324177 FB-IMG-1676884325706 FB-IMG-1676884327045 FB-IMG-1676884328389 FB-IMG-1676884329697 FB-IMG-1676884330954 FB-IMG-1676884332173 FB-IMG-1676884333530 FB-IMG-1676884334956 FB-IMG-1676884336365 FB-IMG-1676884337751 FB-IMG-1676884339045 FB-IMG-1676884340399 FB-IMG-1676884341750 FB-IMG-1676884343051 FB-IMG-1676884344344 FB-IMG-1676884345882 FB-IMG-1676884347271 FB-IMG-1676884348764 FB-IMG-1676884350306 FB-IMG-1676884351684 FB-IMG-1676884353157 FB-IMG-1676884356775 FB-IMG-1676884358200 FB-IMG-1676884360430 FB-IMG-1676884361749 FB-IMG-1676884363127 FB-IMG-1676884364637
 366

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.