چالاکی

  بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەرزی لە لقی هەولێری ڕێکخراوی زاد
بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەرزی لە لقی هەولێری ڕێکخراوی زاد 

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٦/١) بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوی زاد: م. ئەکبەر موحەممەد و ئەنجومەنی کارگێڕی و بەرپرس و ئەندامانی لقی هەولێر، کۆبوونەوەی وەرزی ئەنجام درا؛ بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کارەکانی لقی هەولێر لە نزیکەوە و زیاتر جەختکردنە سەر یارمەتیدانی نەخۆشە کەمدەرامەتەکان، بڕیار درا چالاکیی هۆشیاریی تەندروستی زیاتر ساز بکرێت لە سنووری پارێزگەی ھەولێر. هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەموو چالاکییەکانی سێ مانگی ڕابردووی ڕێکخراوی زاد هێنرانە بەر باس، هەروەها پلان دانرا بۆ باشترکردنی ئەو چالاکییانەی کە خزمەتی هاووڵاتییانی ناوچەکە دەکات.

#لقی_هەولێری_ڕێکخراوی_زاد FB-IMG-1674838077837
coin games online
 148

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.