چالاکی

  هۆشیارکردنەوە خوێنکاران دەربارەی گرنگی پاکوخاوێنی و ئەنجامدانی پشکنین بۆیان
هۆشیارکردنەوە خوێنکاران دەربارەی گرنگی پاکوخاوێنی و ئەنجامدانی پشکنین بۆیان

ئەمڕۆ ۲٥/۱، لقی گەرمیانی  ڕێکخراوی زاد چالاکیی هۆشیاریی تەندروستی لە قوتابخانەی «ڕاپەڕینی بنەڕەتی»
لە شاری کەلار ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا تیمی هۆشیاریی تەندروستیی زاد سیمینارێکیان لەژێر ناونیشانی «گرنگی پاکوخاوێنی» پێشکەش بە خوێندکاران کرد، سیمینارەکە لەلایەن ڕاهێنەر «شادی ئیسماعیل»وە پێشکەش کرا. دواتر پشکنینی «پێست، ددان و چاو» بەبێ بەرانبەر بۆ ۱۲۰ قوتابیی قوتابخانەکە ئەنجام درا.

#لقی_گەرمیانی_ڕێکخراوی_زاد 
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1674837463929 FB-IMG-1674837449700 FB-IMG-1674837451169 FB-IMG-1674837452623 FB-IMG-1674837454028 FB-IMG-1674837455466 FB-IMG-1674837456999 FB-IMG-1674837458353 FB-IMG-1674837459759 FB-IMG-1674837461135 FB-IMG-1674837462511
d20 online
 192

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.