چالاکی

  دورشمی «زاد بۆ ژیانەوەی ئادەمیزاد» بەردەوامە! لەژێر ئەو دورشمەوە لە هەفتەی ڕابردووەوە نەشتەرگەری بۆ ١٥ نەخۆش ئەنجام دا
زاد لە بارودۆخە جیاوازەکانی ژیاندا  ڕەنگی میهر و سۆز دەنەخشێنێت!

دورشمی «زاد بۆ ژیانەوەی ئادەمیزاد» بەردەوامە! لەژێر ئەو دورشمەوە لە هەفتەی ڕابردووەوە نەشتەرگەری بۆ ١٥ نەخۆش ئەنجام دا. نەشتەرگەریی لابردنی غوددەی بۆ نەخۆشێک ئەنجام دا کە سەرچاوەی داهاتیان کاسبی هاوسەرەکەی بوو، ئەویش لەم ماوەی پێشوودا وەفاتی کردبوو، دوو منداڵی خوێندکاریشی هەیە و قەرزدارن، ئاخۆ دەبێت چ ژیان و گوزەرانییەک بێت؟! ئیتر لەدوای کۆچی دواییی هاوسەرەکەی کێ داهاتی ماڵەوە پەیدا بکات!

چارەخوازێکی تر کە سەرچاوەی داهاتیان مووچەیەکی کەمئەندامی کوڕەکەیەتی. دانەیەکی تر کە هەشت سەرخێزانن و کرێچین، سێ لە منداڵەکانیشیان خوێندکارن. بەم جۆرە، هەر نەخۆشێک و چیرۆکێک!  موعاناتی نەخۆشەکان زۆرن، بە باسی هەموویان ڕاناگەین! بەڵام ئەوە ڕوونە کە بە فەزڵی پەروەردگار، پاشان هاوکاریی ئێوەی خێردۆست و پزیشکە هاوکارەکانی زاد، نەشتەرگەری بۆ ئەم ١٥ خانەوادەیە ئەنجام درا!
 
بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی باڵانس:
(07708107676 _ 07518010021) 

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی هەژماری فاستپەیەوە:
+9647518010021

ناوونیشانی باڵەخانەی نوێی ڕێکخراوی زاد: عێراق - هەرێمی کوردستان - سلێمانی - شەقامی مامۆستایان - بەرانبەر مزگەوتی قازی محمد - سەرو فولکەی یەکگرتن

#هەفتانەی_زاد 
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1674836619436
 65

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.