چالاکی

  ڕێکخراوی زاد له ماوەی یەک حەفتە 14 نەشتەرگەری بۆ نەخۆشە هەژارەکانی ئەنجامدا
هەفتانەی زاد

ڕێکخراوی زاد، بە هاوکاریی خودا پاشان خێردۆستان و پزیشکە هاوکارەکانی، توانیی 14 نەشتەرگەری لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بۆ نەخۆشە هەژارەکان ئەنجام بدات.
زاد، گوێ لە دەنگە جیاوازەکانی ژیان دەگرێت و نەخۆشێکی هەژار بەسەر دەکاتەوە، کە نەشتەرگەریی لابردنی غوددەی بۆ ئەنجام دا کە لە خێزانێکی پێنج کەسیدایە سیانیان نەخۆشن، سەڕەڕای ئەوەش بڕێکی زۆر قەرزارن! زاد، زامی دڵی نەخۆشێکی دیکە ساڕێژ دەکاتەوە کە هاوسەرەکەی کاسبە و سێ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەیە. 

هەرگیز کاروانەی زاد ڕاناوەستێت؛ دایکێکی بەتەمەن ڕزگار دەکات کە لەژێر ڕەهێڵەی پەژارە و ناڕەحەتیدایە،
 نەشتەرگەریی لابردنی غوددەی بۆ ئەنجام دا. تا ئێستا پێنج نەشتەرگەری تریشی ئەنجام داوە و بەهۆیانەوە قەرزار بووە! زاد، بە ئەندازەیەکی ناوازە دەبەخشێت و گوێ بۆ نەخۆشە هەژارەکانی دەگرێت و بە کردار دەیسەلمێنێت.

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی باڵانس:
(07708107676 _ 07518010021) 

بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە ڕێگەی هەژماری فاستپەیەوە:
+9647518010021

ناوونیشانی باڵەخانەی نوێی ڕێکخراوی زاد: عێراق - هەرێمی کوردستان - سلێمانی - شەقامی مامۆستایان - بەرانبەر مزگەوتی قازی محمد - سەرو فولکەی یەکگرتن FB-IMG-1674835486335
 

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.