چالاکی

  لقی ڕاپەڕینی ڕێکخراوی زاد دوەمین سیمیناری بۆ بەرەنگاربونەوەی شێرپەنجەی مەمک سازکرد
زنجیرە سیمینارەکانی شێرپەنجەی مەمک بەردەوامن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/11 لە درێژەی کار و چالاکیەکانی، لقی ڕاپەڕینی ڕێکخراوی زاد هەستان بە ئەنجامدانی دووەمین سیمینار دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە هۆڵی ئینیستیوتی ژیار. سیمینارەکە لەلایەن گەشبین خدر ملا، پەرستار و هاوکاری ڕێکخراوی زادەوە پێشکەشکرا.FB-IMG-1667816089934 FB-IMG-1667816091309 FB-IMG-1667816092717 FB-IMG-1667816097672 FB-IMG-1667816099455
 158

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.