بابەتی گرنگ

  چوارەمین ئاهەنگی ساڵیادی زاد لە پایتەخت ساز کرا
چوارەمین ئاهەنگی ساڵیادی زاد لە پایتەخت ساز کرا!

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێنجشەممەی 20/10/2022 ڕێکخراوی زاد ئاهەنگی کردنەوەی لقی هەولێر بەفەرمی و یادی چوار ساڵەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکەی کردەوە. لە ئاهەنگەکەدا کە لە هۆڵی ڕۆشنبیری ساز کرا، سەرۆکی ڕێکخراو: «م. ئەکبەر موحەممەد فەرەج» باسی لە ڕۆڵی زاد کرد لە داهاتوودا و بەڵێنی ئەوەیدا کە وەک چۆن زاد لە لقەکانی تر خزمەتی نەخۆشە هەژارەکانی کردووە، لە هەولێر کاری ناوازەتر بکات.

پاشان «د. عیماد سەدرەدین» بەرپرسی لقی هەولێر، زیاتر لقەکە و کارمەند و خۆبەخشانی ناساند. دواتر «د. عوسمان هەڵەبجەیی» ئەندامی ئەنجومەنی دامەزراندن، باسی لە بەخششی بەخشین کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لەو سەردەمەدا زۆرێک هەن خەندەکان دەدزن، بەڵام زاد خەندە پێشکەش دەکات، لەبەرئەوە هاوکاری زاد بن.

لوقمان عەبدوڵڵا بەرپرسی بەشی پڕۆژەکانی زاد، وێڕای ئەوەی ئاماژەی بە پڕۆژەکان کرد، داتای چوار ساڵی ڕێکخراوەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە. «م. عەبدولخالقی ڕوناکی» زاد و کارمەندانی ڕێکخراوەکەی لە ڕووی متمانەوە بە میوانەکان ناساند، داوای کرد کە هاوکار و پشتیوانی ئەم ڕێکخراوە بن، چونکە ماڵبەخشین هۆکاری بەختەوەرییە.

 «د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح» هاوکار و خاوەنی بیرۆکەی ڕێکخراوەکە لە ڕێی ڤیدیۆی تۆمارکراوەوە گەورەییی زادی بۆ ئامادەبووان باس کرد و ئاماژەی بەوە دا کە زاد هەمیشە کارە گەورەکان دەکات. جگە لەمانە لە ڕێی داتاشۆوە چەندان کاری هونەری دەربارەی کار و چاڵاکییەکانی ڕێکخراوی زاد نمایش کرا. لە کۆتاییدا زۆربەی میوانەکان بەخۆشحاڵییەوە لەگەڵ خۆیان دەغیلەی خێزانی زادیان بردەوە.FB-IMG-1667813308040 FB-IMG-1667813309431 FB-IMG-1667813310790 FB-IMG-1667813312209 FB-IMG-1667813313565 FB-IMG-1667813320106 FB-IMG-1667813314848 FB-IMG-1667813318677 FB-IMG-1667813322147 FB-IMG-1667813323594 FB-IMG-1667813325617 FB-IMG-1667813332291 FB-IMG-1667813333746 FB-IMG-1667813335156 FB-IMG-1667813336630 FB-IMG-1667813337989 FB-IMG-1667813339448 FB-IMG-1667813340926 FB-IMG-1667813342445 FB-IMG-1667813344112 FB-IMG-1667813346257 FB-IMG-1667813347697 FB-IMG-1667813349189 FB-IMG-1667813351420 FB-IMG-1667813353812 FB-IMG-1667813355560 FB-IMG-1667813357216 FB-IMG-1667813358872 FB-IMG-1667813361139 FB-IMG-1667813362807 FB-IMG-1667813364338 FB-IMG-1667813366368 FB-IMG-1667813368633 FB-IMG-1667813370461 FB-IMG-1667813372036 FB-IMG-1667813373816
 158

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.