هۆشیاری

  چۆن لەکارکەوتنی گورچیلە چارەسەر دەکرێت؟

چارەسەری لەکارکەوتنی گورچیلە بەپێی هۆکارەکەی و ڕێژەی پەککەوتنەکەیەوە دیاری دەکرێت. وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبێتە هۆی دواخستنی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە، ئەگەر گورچیلەکان دەست بە لەدەستدانی توانای کارکردنی خۆیان بکەن.
لەوانەیە دکتۆرەکان چەند ڕێگایەک بگرنە بەر بۆ بەدواداچوونی تەندروستیی نەخۆشەکە، بە بینینی ڕاستەوخۆی نەخۆش؛ دکتۆرەکان دەتوانن یارمەتیی نەخۆش بدەن بۆ پاراستنی گورچیلەیان و ڕێگرتن لە لەکارکەوتنی بۆ درێژترین ماوە کە لە توانادا بێت.

پزیشک دەتوانێت بە پشکنینە ئاسایییەکانی خوێن و پێوانی ڕێژەی پەستانی خوێن؛ ئاستی کارکردنی گورچیلەکانت بزانێت.

چارەسەر 

 چونکە کاری گورچیلەکان بنچینەیییە بۆ ژیان، بۆیە نەخۆشانی تووشبوو بە لەکارکەوتنی گورچیلە پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەرە بۆ بەردەوامبوون لە ژیان، چارەسەرە سەرەکییەکانی لەکارکەوتنی گورچیلە ئەمانەن:

شوشتنی گورچیلە (dialysis)

ئەم تەکنیکە یارمەتیی لەش دەدات بۆ پاڵاوتنی خوێن (واتە ئەو فەرمانە ئەنجام دەدات کە گورچیلە توانای ئەنجامدانی نەماوە) بە بەکارهێنانی ئامێرێک کە خوێنت بۆ دەپاڵێوێت، بەگشتی ئەم چارەسەرە لە نەخۆشخانەکان و کلینیکی تایبەت بە پاڵاوتنی خوێن بەردەستە، سێ بۆ چوارجار لە هەفتەیەکدا ئەنجام دەدرێت.

پاڵاوتنی پەریتۆنی 

بە شێوەیەکی جیاوازتر خوێن دەپاڵێوێت 

بە بەکارهێنانی گیراوەی پاڵاوتن و کاثێتەر (کەرەستەیەکی پزیشکییە)، هەروەها نەخۆشەکان دەتوانن لە ماڵەوەش ئەم چارەسەرە وەربگرن.

چاندنی گورچیلە

لە نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەدا پزیشکەکان گورچیلەیەکی تەندروست لە جەستەتدا دەچێنن، کە پێی دەگوترێت گورچیلەی بەخشەر لە بەخشەرێکی زیندوو، یانیش لە مردووەوە وەریدەگریت، کە ڕەنگە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی خێزان، یان هاوڕێیەکەوە پێت ببەخشرێت و مرۆڤ دەتوانێت بە یەک گورچیلەی تەندروستەوە بژیی.

 417

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.