چالاکی

  لە لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد خولی تەکنیکی ددان بەڕێوەچوو
لە لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد خولی تەکنیکی ددان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ 18/8 لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد خولێکی تایبەت بە پزیشک و خوێندکارانی کۆلێژی ددان سازکرد بەناونیشانی ( تەکنیکەکانی دوورینەوە ـ suturing techniques) خولەکە لەلایەن "د.هەرێم جەعفەر" (پسپۆری نەخۆشیەکان و جوانکاری و نەشتەرگەری پوک و شانەکانی دەورووبەری ددان) پێشکەشکرا.

#خولی_زاد
#ڕێکخراوی_زاد_لقی_سلێمانی 
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزادFB-IMG-1661774886758 FB-IMG-1661774888307 FB-IMG-1661774889846 FB-IMG-1661774891339 FB-IMG-1661774893700 FB-IMG-1661774895932 FB-IMG-1661774897474 FB-IMG-1661774899335 FB-IMG-1661774901002
 171

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.