ڕێنماییەکان

  ئایە پێکوتە یاخود ڤاکسین چیە؟

دەرمانێکە کە یارمەتی سیستەمی بەرگری دەدات بۆ دروست کردنی دژەتەنەکان هەروەک ئەوە وایە کە تۆ نەخۆشیەکەت گرتبێت و لێشی چاک بووبیەوە بێئەوەی نەخۆشیەکەت گرتبێت.

پێکهاتەی پێکوتە یان ڤاکسین: هەمان ئەو پێکهاتەی تێدایە کە دەبێتە هۆی نەخۆشی چ ڤایرۆس بێت یاخود بەکتریا بەڵام بە بێهێزکراوی یاخود کوژراوی تاوەکو نەخۆشیەکە نەگریت

تەنها بەرگری بۆ دروست بکەیت لەڕێگەی دژە تەنەوە ئەوەی کەوای کردووە پێکوتە دەرمانێکی وا گرینگ و بەبایەخ بێت ئەوەیە یارمەتیمان دەدات لە توش

نەبوون بە نەخۆشی نەوەک چارەسەرکردن یاخود دەستنیشانکردنی نەخۆشی. Reference:Centers for Disease Control and Prevention.

 1565

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.