ڕێنماییەکان

  حالەتی هەڵکێشانی پرچ ناسراو بە تریکۆتیلۆمانیا

تریکۆتیلۆمانیا حالەتێکی دەرونیە کەوا کەسی توشبوو بەهۆی بارێکی دەرونیەوە دەست دەکات بە هەلکێشانی موو لە جەستەی، چ بەهۆی قەلەقیەوە بێت یاخود پەستانێکی دەرونی. ئەم حالەتە زیاتر باوە لەنێوان هەرزەکاران و تازە پێگەیشتوان وە زیاتر کار لە کچان دەکەت وەک لەوەی کار لە کوڕان بکات. ئەوانەی ئەم حالەتەیان هەیە زیاتر مووی پرچیان هەڵدەکێشن وەک لە مووی جێگاکانی تر لەلەشدا بەڵام هەندێکیان مووی ئەم جێگایانەش هەڵدەکێشن *مووی برۆ *مووی برژانگ *مووی ڕیش و سمێڵ .... ئەوەی جێگای تێبینیە ئەوانەی ئەو حالەتەیان هەیە کاتێک موو لە جەستەیان هەڵ دەکێشن هەست بە حەسانەوە دەکەن دوای هەڵکێشانی مووەکان هۆکارەکانی: *فشاری دەرونی و قەلەقی *بوونی کێشە لە مێشکدا *گۆڕانی ئاستی هۆرمۆن لە کاتی هەرزەکاریدا *خۆ سزادان بۆ ڕزگاربوون لە بێزاری چارەسەرەکانی: بۆ ڕزگاربوون لەم حالەتە دەرونیە زۆربەی دکتۆرەکان جێگرەوە بۆ ئەم حالەتە خراپە دادەنێن کە زیانی نەبێ یاخود ڕێگری لێبکەن ئەویش بەم ڕێگایانە *بەستانی لەچک بەشێوازێکی توند کە هەرکات دەستت بۆ پرچت برد هەست بە ڕێگرێک بکەی *گۆرینی خوەکەت بە خوێکی تر وەک گوشینی تۆپی فشار *بەستانی سەری پەنجەکانت بە تێپ *باسکردنی کێشەکەت لەلای کەسێکی نزیکت کە یارمەتی دەرونیت بدات *تۆمارکردنی کاتی دەرکێشانی مووەکانت *وەرزش *کورت کردنەوەی قژت *چارەسەرکردن بە دەرمان: دکتۆری پسپۆر دەتوانی دەرمانت بۆ بنووسی بەڵام لە ئیستادا کەم پشتی پێ دەبەسترێ

سەرچاوە

 

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.