بابەتی گرنگ

  پێش ئەوەی ڕۆژوەکەت بشکێنی ئەوە بزانە
ڕەمەزان ئەوەیە کە ماناکانی مرۆڤایەتی تێدا بەدی دێت، یەکسانی لە نێوان مرۆڤەکان دەبێت، یەک لە برسا سکی نایەشێت و یەکێکیش لە تێری، بەڵکو هەموو خەڵکی یەکسان دەبن لە برسی و تێری، زەنگین و هەژاریان، دەوڵەمەند هەست بە ئازاری برسێتی بکات، تا بە بیری بێنێتەوە لە پاشدا گەر کەسێ هات و پێی وت: برسیمە!، وە تا هەژاریش نرخی نعمەتی خوا بزانێ بەسەریەوە، کاتێ ئەزانێ دەوڵەمەند بە دارای خۆی تامەزرۆی لەتە نانێک یا قومە ئاوێکە، کاتێکیش هەموو پێکەوە لەسەر خوانی بەربانگ کۆ دەبنەوە و دادەنیشن، دەزانن هەموو جۆرە خواردنێک لە ئاستی برسێتی یەکسانن: قۆزی و تشیب، نيسك وبرنج، ئەوەی تام بە خواردن دەبەخشێ گرانی نرخەکەی نیە، چاکی لێنانی نیە، ڕازاوەی خوانەکەی نیە، بەڵام ئەوە برسێتیە چێژی پێدەدات، ئەوە تەندروستیە و ئەزمی دەکات، هەرزان ترین خواردن لەگەڵ تەندروستی و برسێتی خۆشترە لە خوانی پاشایان بۆ یەکێ نەخۆش و تێربێت. علی الطنطاوی
 353

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.