بابەتی گرنگ

  زاد سەردانی رێکخراوی سەروەری هەڵەبجەی کرد
زاد سەردانی رێکخراوی سەروەری هەڵەبجەی کرد
ئەمڕۆ چوار شەممە 9/3 لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد كه‌ پێكهاتبوون له‌ ڕێباز ئه‌نوه‌ر بەرپرسی لق و ئه‌ركان ئه‌حمەد و زانا عومەر و به‌ڵێن ئیبراهیم ئەندامانی لق سەردانی رێکخراوی سەروەری هەڵەبجەی کرد.
له‌لایه‌ن ئیقباڵ غه‌فار سەرۆکی ڕێکخراو و باران محمد ئەندامی رێکخراو پێشوازیان لێكرا .
لەکۆبونەوەکە باس لە هەماهەنگی هەردوولا کرا بۆ خزمەتکردن بە هه‌ژارانی سنورەکە و کاری هاوبەش لەچوارچێوەی بەرنامەی کاری هەردوو ڕێکخراوەکە.
274855225-1117135375808349-7437108492433661629-n 275248496-1117135589141661-3603397978560863571-n 275397191-1117135472475006-5990348816077879609-n 275443100-1117135512475002-8746415376675798584-n 275575814-1117135422475011-7201995110401979-n
 227

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.