بابەتی گرنگ

  لقی هەڵەبجەی زاد پێشوازی لە تۆڕی ڕيکخراوەکانی هەڵەبجە کرد
 
ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ١٢/٧/٢٠٢١ لقی هەڵەبجەی زاد به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسی هۆبه‌كان و هاوكاره‌كانی زاد پێشوازیه‌كی گه‌رمیان کرد لە تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە تۆڕی ڕێكخروه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبای و كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی زاد سه‌ردانی ڕێكخراویان كرد، سوپاسی به‌رپرس و ئه‌ندامانی لقیان كرد كه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ خێڕویسته قازانج نه‌ویسته‌یان هیناوه‌ته‌ هه‌ڵه‌بجه كه‌ خزمه‌تی نه‌خۆشه‌ هه‌ژار و كه‌م ده‌سته‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ی پێ ده‌كه‌ن ، وه‌ داوایان كرد وه‌كو ڕێكخراوی زاد نوێنه‌رێكیان هه‌بێت له‌ تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت له‌ نێوان هه‌ردوولادا.

 

215742408-967318797456675-5683980599610755433-n
my screen is
216307203-967318784123343-8778790350924670063-n 216781475-967318777456677-6246528968665673799-n 216185064-967318787456676-6301708039971118398-n
 

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.