بابەتی گرنگ

  خولی تایبەت
#لقی_کەرکوکی ڕێکخراوی زاد بە مەبەستی زیاتر بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی هاوکارەکانی ڕۆژی هەینی 16/10/2020 هەستا بەکردنەوەی خولێکی پراکتیکی یەک ڕۆژەیی تایبەت بە *دانانی کانولە *دەرزی لێدان *وەرگرتنی خوێن * پێوانی فشاری خوێن لەخولەکەدا 30 هاوکاری زاد لە تەواوی بەشە پزیشکیەکان بەشدار بوون *خولەکە بەسەرپەرشتی ڕاھێنەری بەتوانا (لقمان عبدالله) بەرپرسی بەشی تەندروستی ڕێکخراوی زادەوە وترایەوە.
29 32 33 34 35 37 38 39 40 41
 4974

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.