چالاکی

  بەڕێوەچوونی خولی «دورینەوەی برین و چاودێریکردنی»
بەڕێوەچوونی خولی «دورینەوەی برین و چاودێریکردنی»

ئەمڕۆ (٢٥-١-٢٠٢٤) لە لقی کەرکووکی ڕێکخراوی زاد، خولی «دورینەوەی برین و چاودێریکردنی» بەسەرپەرشتی دکتۆر نەجات عەباس زەنگەنە بەڕێوە چوو، تێیدا بە شێوەیەکی توێری و پڕاکتیکی باس لە چۆنیەتیی دورینەوە و چاودێریی برین کرا بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکان.

إقامة دورة **كيفية خياطة الجروح والعناية بها**

اليوم (25-1-2024) في فرع كركوك لمنظمة زاد أُقيمت دورة حول “خياطة الجروح والعناية بها” بإشراف الدكتورة نجاة عباس زنكنة،  شُرِحَ فيها كيفية خياطة الجروح والعناية بها نظريًا وعمليًا لطلابة الأقسام الطبية.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_کەرکووک
#منظمة_زاد_فرع_كركوك FB-IMG-1707561182654 FB-IMG-1707561187554 FB-IMG-1707561188985 FB-IMG-1707561190352 FB-IMG-1707561191690 FB-IMG-1707561192998 FB-IMG-1707561194389 FB-IMG-1707561195724 FB-IMG-1707561197120 FB-IMG-1707561198597 FB-IMG-1707561199997
 1254

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.