چالاکی

  خولی (Advanced lessons for ICU technician) بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
خولی (Advanced lessons for  ICU technician) بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

ئەمڕۆ پێنجشەممە (28/12)، لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد کۆتایی هێنا بە خولێکی سێ ڕۆژە بە ناوونیشانی: (Advanced lessons for ICU technician) بۆ فێرخوازانی بەشە پزیشکییەکان، خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر: سەرکۆ ئاکۆ حەمە خالید وترایەوە. لە خولەکەدا تەکنیکی کارەکان لە یەکەی چاودێریی ورددا بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی بۆ بەشداربووان ڕوون کرایەوە. لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداریکردن بە فێرخوازان بەخشرا.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_سلێمانی #سەنتەری_پزیشکیی_زاد #چاودێریی_ورد #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1704131952031 FB-IMG-1704131953478 FB-IMG-1704131955745 FB-IMG-1704131957177 FB-IMG-1704131958552
free image uploader
 257

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.