چالاکی

  یەکەم ڕۆژی زاد لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
یەکەم ڕۆژی زاد لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب 

 ڕێکخراوی زاد و سەنتەری پزیشکیی زاد بە چەند خزمەتگوزارییەکی تەندروستی، بەشدارن لە پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی کە پێک هاتوون لە ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، بێبەرانبەر و داشکاندنی %50 بۆ سەرجەم پشکنینە تاقیگەکان. کتێبدۆستان سەردانمان بکەن و لە نزیکەوە ئاشنا بن بە ڕێکخراوی زاد و لە تاقیگەی سەنتەری پزیشکیی زادەوە بە داهاتی پشکنینەکانتان هاوکاریی نەخۆشە هەژارەکان بن.

سوپاسی چێشتخانەی سفرەچی و ژیاری کوردەواری دەکەین بۆ سپۆنسەرکردنی خواردنمان لە ڕۆژانی پێشانگەکەدا

اليوم الأول لزاد في معرض السليمانية الدولي للكتاب

  تشارك منظمة زاد ومركز زاد الطبي في معرض الكتاب الدولي الخامس في السليمانية بعدة خدمات صحية منها إجراء الفحوصات الأولية مجاناً وخصم 50% على كافة الفحوصات المخبرية. محبي الكتب تفضلوا بزيارتنا والتعرف على منظمة زاد ومساعدة المرضى الفقراء من عائدات فحوصاتكم من مختبر مركز زاد الطبي.

شكراً لمطعم سفرچی و ژیار کوردەواری على رعاية طعامنا خلال المعرض.

#سەنتەری_پزیشکیی_زاد #ڕێکخراوی_زاد_لقی_سلێمانی
#زاد_لە_پێشانگەی_نێودەوڵەتی_سلێمانی_بۆ_کتێب
#پێشانگەی_نێودەوڵەتی_سلێمانی_بۆ_کتێب #معرض_السليمانية_الدولي_للكتاب 
#SulyBookExpo FB-IMG-1702293679257 FB-IMG-1702293680657 FB-IMG-1702293682061 FB-IMG-1702293683388 FB-IMG-1702293684784 FB-IMG-1702293686112 FB-IMG-1702293687482 FB-IMG-1702293688873 FB-IMG-1702293690307 FB-IMG-1702293692476 FB-IMG-1702293693906
 219

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.