چالاکی

  زاد بەشداریکرد لە فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان
زاد لە فێستیڤاڵی بازاڕ لە گەرمیان بەردەوامە لە خزمەت

لە پێنجەمین ڕۆژی ڤێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیان، لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد بەردەوامە لە ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان بێ بەرانبەر بۆ ئەو میوان و گەشتیارانەی سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن. لە ماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا، توانراوە 650 پشکنینی جیاواز ئەنجام بدرێت بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی فێستیڤاڵەکە و هاوکات لەگەڵ ناساندی پڕۆژەکانی زاد و سەنتەری پزیشکیی زاد بە هاوڵاتییان.

#ڕێکخراوی_زاد  #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد #ڕێکخراوی_زاد_لقی_گەرمیان FB-IMG-1702293562576 FB-IMG-1702293564410 FB-IMG-1702293566252 FB-IMG-1702293567574 FB-IMG-1702293568959 FB-IMG-1702293570338 FB-IMG-1702293571715 FB-IMG-1702293573212 FB-IMG-1702293574645 FB-IMG-1702293576084
 187

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.