چالاکی

  خولی ناسینی جۆرەکانی کەسیێتی بە کۆتایی گەیشت
خولی ناسینی جۆرەکانی کەسیێتی بە کۆتایی گەیشت

لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی ئەندامەکانی ڕێکخراو و سەنتەری پزیشکی زاد، خولێکی دوو ڕۆژەی ناسینی جۆرەکانی کەسیێتی سازکرد. خولەکە لەلایەن: د. دانا فازیل، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە کۆمەڵناسی و خاوەن ئەزموون لە بواری ڕاهێنان، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان بەخشرا.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_سلێمانی FB-IMG-1693514155799 FB-IMG-1693514157062 FB-IMG-1693514158383 FB-IMG-1693514159740 FB-IMG-1693514161129 FB-IMG-1693514162493 FB-IMG-1693514164510 FB-IMG-1693514166001 FB-IMG-1693514167504 FB-IMG-1693514169057 FB-IMG-1693514172398 FB-IMG-1693514173996 FB-IMG-1693514175492
 308

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.