مژدەیەک لە ڕێکخراوی زادەوە بۆ خانمانی ئازیز. ئاگاداری خانمانی بەڕێز دەکەینەوە لقی سلێمانی ڕێکخراوی زاد لەپێناو پاراستنی خانمان و بەخشینی ژیانێکی تەندروست هەڵدەستێت بە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بەسەرپەرشتی پسپۆڕانی تایبەت. ڕۆژی 3شەممە 3/9/2019 کاتژمێر 2.30دەقەی پاش نیوەڕۆ تا 5.30دەقەی ئێوارە. تێبینی هەموو 3شەممە یەک پشکنین ئەنجام دەدرێت
ناونیشان سلێمانی خوار سلێمانی پاڵاس تەلاری چوارباخ نهۆمی دووەم شوقەی ٣٠٤
کاش
هەژماری بانکی
باڵانس
پێداویستی
خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە
کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە
یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە
سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.