چالاکی

  بینینی نەخۆش لە زاد
ئەمڕۆ (شەممە 10/17) لیژنەی پزیشکی لە بنکەی سەرەکی ڕێکخراوی زاد لە سلێمانی (21) نەخۆشی بینی، نەخۆشەکان لە تێکڕای لقی شارو ئیدارەکانەوە ڕەوانە کرابوون، پاش بینینیان لەلایەن لیژنەکەوە ڕەوانەی لای دکتۆرە هاوکارەکانی زاد کران. بەپێی بڕیاری ئەو دکتۆرە تایبەتمەندانە، ڕێکخراوی زاد زۆرێکی تێچوونی ئەو نەخۆشانە یان هەمووی لە ئەستۆ دەگرێت. ..... زاد تێشووی نەخۆشە هەژارەکانە، دەرمانی دەردو برینیانە، دەسماڵی فرمێسکیانە، ئێوەش لەڕێی ئەم ڕێکخراوەوە هاوکاری خوشک و برا نەخۆش و نەدارەکانتان بن.
42 43 44 45 46 47 48 49
 6643

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.