بابەتی گرنگ

  سەردانی قائیمقامی سلێمانی بۆ سەنتەری پزیشکیی زاد
سەردانی قائیمقامی سلێمانی بۆ سەنتەری پزیشکیی زاد 

ئەمڕۆ (١٦/١١/٢٠٢٣) ئاوات موحەممەد قائیمقامی سلێمانی، لەمیانەی سەردانێکی بۆ لای چارەخوازێک لەناو یەکەی چاودێریی وردی سەنتەری پزیشکیی زاد، بەشە سەرەکییەکانی سەنتەرەکەی بەسەر کردەوە و دەستخۆشی کرد لە سەرجەم پزیشک و کارمەندەکانی زاد، هەروەها ماندووبوون و ئیش و کاری سەنتەرەکەی بە گرنگ و پێویست لە قەڵەم دا.

#سەنتەری_پزیشکیی_زاد #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد #چاودێریی_ورد #شۆردنی_گورچیلە #دەرمانخانەی_خێرزاد #تاقیگەی_پزیشکیی_زاد FB-IMG-1702293166890 FB-IMG-1702293168220 FB-IMG-1702293169512 FB-IMG-1702293170778 FB-IMG-1702293172158
 343

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.