چالاکی

  چەند چالاکییەکی ڕێکخراوی زاد لە هەفتەی جیهانیی شیرپێدانی سروشتیدا
چەند چالاکییەکی ڕێکخراوی زاد لە هەفتەی جیهانیی شیرپێدانی سروشتیدا

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی زاد، ڕۆژی دووشەممە (٧/٨)، لقی هەولێری ڕێکخراوی زاد هەستان بە سازکردنی دوو سیمینار لەسەر «سوودەکانی شیرپێدانی سروشتی» کە لەلایەن: د. جینان یوسف و د. ڕۆشنا عەبدوڵڵا لە دەزگای نووری حیکمە و ڕێکخراوی مامۆستا جەمیل پێشکەش کران.

هەروەها لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد لە ڕۆژی یەکشەممە (٦/٨)، کە هاوکاتە لەگەڵ هەفتەی جیهانیی «شیرپێدانی سروشتی»، سیمینارێکی ساز کرد دەربارەی «شیرپێدانی سروشتی» بۆ د. دالیا حەمەڕەشید لە دەزگای نووری حیکمە.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_هەولێر
#ڕێکخراوی_زاد_لقی_هەڵەبجە FB-IMG-1693513331685 FB-IMG-1693513333073 FB-IMG-1693513335850 FB-IMG-1693513337180 FB-IMG-1693513338565 FB-IMG-1693513339949 FB-IMG-1693513341309
 17

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.