چالاکی

  منداڵە میهرەبانەکانی ڕێکخراوی مەئوا سەردانی زادیان کرد
منداڵە میهرەبانەکانی ڕێکخراوی مەئوا سەردانی زادیان کرد

ئەمرۆ (٦/٨)، کۆمەڵێک لە منداڵە نازدارەکانی ڕێکخراوی مەئوا، سەردانی لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زادیان کرد و بە دڵێکی بەخشدەو و خۆشحاڵیەوە ئەو دەخیلە خێزانییانەیان گەڕاندەوە کە پێشتر لە زادیان وەرگرتبوو، تاوەکوو بۆ نەخۆشە هەژارەکانی ڕێکخراوی زاد خەرج بکرێت.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_سلێمانی FB-IMG-1693513250359 FB-IMG-1693513251898 FB-IMG-1693513253289 FB-IMG-1693513254756 FB-IMG-1693513256210 FB-IMG-1693513257633 FB-IMG-1693513259101 FB-IMG-1693513262401 FB-IMG-1693513263916 FB-IMG-1693513265489
 105

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.