چالاکی

  خولی فریاگوزاریی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات لە لقی کەرکوک
خولی فریاگوزاریی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات 

ئەمرۆ (4/8) لە لقی کەرکووکی ڕێکخراوی زاد، خولی فریاگوزاریی سەرەتایی کۆتایی هات، خولەکە دوو ڕۆژی خایاند؛ لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا، د. نەجات عەباس بەشێوازی تیۆری و عەمەلی بەشداربووانی ئاشنا کرد لە چۆنیەتیی مامەڵەکردن لە کاتی وەستانی هەناسە و لێدانی دڵی کەسێک، لە دووەم ڕۆژی خولەکەدا، د. بڕوا ڕەمەزان تیشکی خستە سەر چۆنیەتیی مامەڵەکردن و ئەنجامدانی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ حاڵەتەکانی: «خوێنبەربوون، شۆک، شکاوی، ڕووداوی هاتوچۆ، تەقینەوە و تەقەکردن، ژەهراوی بوون، پێوەدان، خنکان و کارەباگرتن». 

لە کۆتایی خولەکەدا؛ فێرخوازان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێ بەخشرا.

انتهت دورة الإسعافات الأولية بنجاح

اختتمت اليوم 4/8 دورة الاسعافات الأولية في فرع كركوك لمنظمة زاد، واستغرقت الدورة يومين، في اليوم الأول للدورة تعلم المشاركون كيفية التعامل مع الشخص أثناء توقف التنفس وضربات القلب بشكل نظري و عملي من قبل د.نجاة عباس. في اليوم الثاني شرح د.بروا رمضان للمشاركين كيفية التعامل مع الإسعافات الأولية لحالات (النزيف، الصدمة، الكسور، الحوادث المرورية، الانفجارات وإطلاق النار، التسمم، اللدغة واللسعة، الغرق، الصدمة الكهربائية).

في نهاية الدورة. مُنِحَ المتعلمون شهادات المشاركة.

#ڕێکخراوی_زاد_لقی_کەرکووک 
#منظمة_زاد_فرع_كركووك FB-IMG-1693512996237 FB-IMG-1693512998388 FB-IMG-1693512999705 FB-IMG-1693513001375 FB-IMG-1693513002813 FB-IMG-1693513004256 FB-IMG-1693513005685 FB-IMG-1693513007119 FB-IMG-1693513014266
 19

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.