چالاکی

  ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوی زاد سەردانی لقی هەولێر و ڕاپەڕینی کرد
ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوی زاد سەردانی لقی هەولێر و ڕاپەڕینی کرد

لە زنجیرە سەردانەکانی ئەنجومەنی کارگێڕیی ڕێکخراوی زاد بۆ لقەکانی، ئەمڕۆ (٢/٨)٬ بە مەبەستی کۆبوونەوە سەردانی لقی هەولێر و ڕاپەڕینی ڕێکخراوی زادیان کرد، لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ کرا لەسەر گرنگی کار و چالاکی لە لقەکان، هاوکات پێشنیار و پلان و داواکاریی هۆبەکان بەهەند وەرگیرا لەلایەن ئەنجومەنی کارگێڕییەوە و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ بەرەوپێشبردن و فراوانکردنی کارەکانی ڕێکخراوی زاد لە هەردوو سنوورەکەدا٬ بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاریی زیاتر بە نەخۆشە هەژارەکان.

#لقی_ڕاپەڕینی_ڕێکخراوی_زاد  #لقی_هەولێری_ڕێکخراوی_زاد 
#ڕێکخراوی_زاد FB-IMG-1693512919754 FB-IMG-1693512921057 FB-IMG-1693512922363 FB-IMG-1693512923613 FB-IMG-1693512925623 FB-IMG-1693512927353 FB-IMG-1693512928582
 17

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.