بابەتی گرنگ

  مەڕاسیمی کردنەوەی سەنتەری پزیشکیی زاد
مەڕاسیمی کردنەوەی سەنتەری پزیشکیی زاد 

ئەمڕۆ چوارشەممە (15/3)؛ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا به ئامادەبوونی ئەنجومەنی کارگێڕی و مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوەکان و پزیشک و خواپێداوان، ڕێکخراوی زاد کردنەوەی سەنتەری پزیشکیی زادی ڕاگەیاند، سەرەتا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراو: م. ئەکبەر موحەممەد فەرەج پێشکەش کرا، پاشان بەشێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ هەردوو یەکەی چاودێریی ورد و شۆردنی گورچیلە بە ئامادەبووان ناسێنرا.

 دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە چەن پێشنیارێک بۆ سەنتەری زاد خرایه ڕوو، لە کۆتاییدا لەلایەن: پ. ی. د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح خاوەن بیرۆکەی ڕێکخراوی زاد، باس له بایەخ و گرنگی سەنتەرەکە کرا بۆ نەخۆشانی هەژار، زاد به دروشمی «ژیانەوەی ئادەمیزاد» بەڵێنی بەردەوامی و نوێگەریی زیاتر دووپات کردەوە..

لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی مەڕاسیمی کردنەوەی سەنتەری پزیشکیی زاد ببن:
https://fb.watch/ji-CjJzyGP/?mibextid=RUbZ1f

#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد

 مراسیم افتتاح مركز زاد الطبي

 الیوم الأربعاء (15/3) ؛  في احتفال جدير وبحضور المجلس التنفيذي وأساتذة الدين والمنظمات والأطباء ومیسوري الحال، أعلنت منظمة زاد افتتاح مركز زاد الطبي. بدایةً قدم أ.أكبر محمد فرج رئيس المنظمة خطاب الترحيب، بعد ذلك تم تقديم كل من وحدة العناية المركزة ووحدة غسيل الكلى عبر بث المباشر للحضور.
 بعد ذلك قدم الحاضرون مقترحاتهم لمركز زاد. 
وفي النهایة تحدث د.عبدالواحد محمد صالح صاحب فكرة تٲسیس منظمة زاد عن أهمية المركز للمرضى الفقراء، زاد تحت شعار (إحیاء المرضی) تعهد بالاستمراریة والتجدید اكثر فاكثر.

من خلال هذا الرابط شاهد البث المباشر لحفل افتتاح مركز زاد الطبي
https://fb.watch/ji-CjJzyGP/?mibextid=RUbZ1f

#مركز_زاد_الطبي
#زاد_لإحياء_البشرية

The opening ceremony of Zad Medical Center

   Today, On Wednesday,March the 15th, Zad Organization announced the opening of Zad Medical Center. In a worthy ceremony attended by the Executive Council, religious personalities,organizations, doctors and affluent people.
   At first, Akbar Mohammad Faraj the head of Zad organisation gave the welcoming speech. After that both the Intensive Care Unit and the Dialysis Unit were showcased to the audience by live video.
Afterwards, several suggestions  were made for the center by the attendees.  
Then  Dr. Abdulwahid Mohammed Salih, the founder of Zad Organization, spoke about the importance of the center for needy patients.
Under the slogan of (Zad for human revival) the organization pledges to continue its efforts and pioneer endeavours.

Watch the opening ceremony of Zad Medical Center live through the link below:
https://fb.watch/ji-CjJzyGP/?mibextid=RUbZ1f

#zad_medical_center FB-IMG-1692560612197 FB-IMG-1692560614907 FB-IMG-1692560616619 FB-IMG-1692560618152 FB-IMG-1692560619561 FB-IMG-1692560620943 FB-IMG-1692560622344 FB-IMG-1692560623834 FB-IMG-1692560625402 FB-IMG-1692560626867 FB-IMG-1692560628264 FB-IMG-1692560629708 FB-IMG-1692560631135 FB-IMG-1692560632545 FB-IMG-1692560634039 FB-IMG-1692560635790 FB-IMG-1692560637377 FB-IMG-1692560638869
 206

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.