چالاکی

  سەردانیکردنی خوێندکارانی کۆمەڵگەی پەروەردەی هاوچەرخ بۆ لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد
سەردانیکردنی خوێندکارانی کۆمەڵگەی پەروەردەی هاوچەرخ بۆ لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد

ئەمڕۆ چوارشەممە (3/8)٬ لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد پێشوازی کرد لە خوێندکارانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی «کۆمەڵگەی پەروەردەی هاوچەرخ» کە بە مەبەستی بەکرداریکردنی بەخشین، بە سەرپەرشتی مامۆستای «پەروەردەی ئیسلامی» سەردانی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زادیان کرد، هاوکات لە سەردانەکەدا لەلایەن بەرپرسی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد باس لە کاری ڕێکخراوی زاد و گرنگی و کاریگەریی بەخشینەکانیان کرا.

#لقی_هەڵەبجەی_ڕێکخراوی_زاد FB-IMG-1680275564784 FB-IMG-1680275567451 FB-IMG-1680275568810 FB-IMG-1680275570180 FB-IMG-1680275571519 FB-IMG-1680275573030 FB-IMG-1680275576416
3d dice
 169

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.