بابەتی گرنگ

  سوپاس بۆ پەروەردگار، شۆردنی گورچیلە بۆ یەکەم چارەخواز ئەنجام درا!
سوپاس بۆ پەروەردگار، شۆردنی گورچیلە بۆ یەکەم چارەخواز ئەنجام درا!

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٧/٢)، ڕێکخراوی زاد شاکارێکی تری لە شاکارە جوانەکانی تۆمار کرد، یەکەم شۆردنی گورچیلەی بۆ چارەخوازێکی هەژار بەسەرکەوتوویی لە سەنتەری پزیشکیی زاد ئەنجام دا. سەنتەری پزیشکیی زاد، سەنتەرێکی خێرخوازیی ڕێکخراوی زادە بۆ هاوکاریکردنی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە چاودێریی ورد و شۆردنی گورچیلە هەیە. هاوکارییەکانتان بەردەوامی بە ئەم سەنتەرە دەبەخشێت. 

بۆ پەیوەندیکردن و گەیاندنی هاوکارییەکانتان بە سەنتەری پزیشکیی زاد، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:

٠٧٧٠٨٩١٥٨٥٦

#سەنتەری_پزیشکیی_زاد
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1680273950326 FB-IMG-1680273951751 FB-IMG-1680273948951 FB-IMG-1680273953204 FB-IMG-1680273954562 FB-IMG-1680273956011
 

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.