چالاکی

  لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد، چالاکیی هۆشیاریی تەندروستیی ئەنجام دا
لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد، چالاکیی هۆشیاریی تەندروستیی ئەنجام دا 

ئەمڕۆ (١٥/٢) لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد چالاکیی هۆشیاریی تەندروستیی لە قوتابخانەی «بەختیاری بنەڕەتی» لە شاری کەلار ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا تیمی هۆشیاریی تەندروستیی زاد؛ سیمینارێکیان لە ژێر ناوونیشانی «خۆراکی تەندروست» پێشکەش بە خوێندکاران کرد، سیمینارەکە لەلایەن ڕاهێنەر: شادی ئیسماعیل پێشکەش کرا، دواتر پشکنینی «پێست، ددان، چاو» بەبێ بەرانبەر بۆ زیاتر لە  ٩٥ قوتابیی قوتابخانەکە ئەنجام درا، پشکنینی ددان لەلایەن پزیشکی هاوکاری ڕێکخراوی زاد: سارا ئیسماعیل ئەنجام درا. 

#لقی_گەرمیانی_ڕێکخراوی_زاد 
#زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد FB-IMG-1676886059582 FB-IMG-1676886042604 FB-IMG-1676886043975 FB-IMG-1676886045350 FB-IMG-1676886046781 FB-IMG-1676886048183 FB-IMG-1676886049505 FB-IMG-1676886050846 FB-IMG-1676886052373 FB-IMG-1676886055276 FB-IMG-1676886056703 FB-IMG-1676886058162
 178

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.