چالاکی

  بەڕێوەچوونی خولی «خێرا تایپکردن»
بەڕێوەچوونی خولی «خێرا تایپکردن» 

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٣\١) لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد، بۆ زیادکردنی لێهاتوویەکانی ئەندامەکانی، خولێکی خێرا تایپکردن بە ناونیشانی «10finger typing» بۆ ئەندامەکانی ساز کرد. خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر نزا موستەفا باپیر وترایەوە. لە کۆتایی خولەکەدا؛ سوپاسنامە پێشکەش بە ڕاهێنەری خولەکە کرا.
#لقی_سلێمانی_ڕێکخراوی_زاد FB-IMG-1674837357939 FB-IMG-1674837359744 FB-IMG-1674837361944 FB-IMG-1674837364996 FB-IMG-1674837366637 FB-IMG-1674837368361 FB-IMG-1674837370389 FB-IMG-1674837372386
 127

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.