چالاکی

  هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران دەربارەی زیانەکانی جگەرەکێشان و ئاڵوودەبوون
هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران دەربارەی زیانەکانی جگەرەکێشان و ئاڵوودەبوون

ئەمڕۆ یەکشەممە (22\1) لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد، سیمیناری «ئاڵوودەبوون و جگەرەکێشان»ی بۆ خوێندکارانی قۆناغی «7 و 9»ی قوتابخانەی «سارای کوڕانی بنەڕەتی» پێشکەش کرد، سیمینارەکە لەلایەن پەرستار و هاوکاری زاد: دانیار ئەکبەر پێشکەش کرا، لە درێژیی چالاکییەکەدا بڕۆشەری تایبەت بە «زیانەکانی جگەرە و نێرگەلە لەسەر جەستە» بەسەر خوێندکاراندا دابەش کرا.
لە کۆتاییی چالاکییەکەدا؛ سوپاسنامەیەک لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە پێشکەش بە لقی سلێمانیی ڕێکخراوی زاد کرا.
#هۆشیاریی_تەندروستی_لە_قوتابخانەکان FB-IMG-1674837231069 FB-IMG-1674837232723 FB-IMG-1674837234362 FB-IMG-1674837235972 FB-IMG-1674837237548 FB-IMG-1674837239356 FB-IMG-1674837241270 FB-IMG-1674837243833 FB-IMG-1674837247132 FB-IMG-1674837249116 FB-IMG-1674837251162 FB-IMG-1674837253338
 135

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.