چالاکی

  لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد، چالاکی لە دوو قوتابخانە ئەنجام دا
لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد، چالاکی لە دوو قوتابخانە ئەنجام دا!

 ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٩/١)، لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی زاد، سیمنارێکی لەژێر ناوونیشانی «فریاگوزاریی سەرەتایی لە کاتی سووتانی جەستە»، بە ئامادەبوونی دایکان و باوکانی قوتابییان و مامۆستایان بۆ خوێندکارانی قوتابخانەی «چرای بنەڕەتی» لە گوندی «دێکۆن» پێشکەش کرد، سیمنارەکە لەلایەن «ژینۆ تاریق» پەرستاری زانکۆ پێشکەش کرا.
 
لە هەمان  ڕۆژدا؛ پشکنینی چاو بۆ 45 خوێندکاری قوتابخانەی «تەپە زێرینەی بنەڕەتی» ئەنجام درا.

#هۆشیاریی_تەندروستی_لە_قوتابخانەکان FB-IMG-1674837019625 FB-IMG-1674837021150 FB-IMG-1674837022615 FB-IMG-1674837024170 FB-IMG-1674837025597 FB-IMG-1674837027054 FB-IMG-1674837028550 FB-IMG-1674837030055
digital dice roller
 60

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.