چالاکی

  لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد، سمینار و پشکنینی بۆ خوێندکاران ئەنجام دا
لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد، سمینار و پشکنینی بۆ خوێندکاران ئەنجام دا

ئەمڕۆ سێشەمە (10/1) لقی گەرمیانی ڕێکخراوی زاد، چالاکیی هۆشیاریی تەندروستی لە قوتابخانەی «ڕوشدی بنەڕەتی» لە شاری کەلار ئەنجام دا.

لە چالاکییەکەدا تیمی هۆشیاریی تەندروستی زاد، سیمینارێکیان لەژێر ناونیشانی «پاکوخاوێنی» لەلایەن ڕاهێنەر «شادی ئیسماعیل» دەرچووی کۆلێژی پەرستاری پێشکەش کرد. پاشان هەستان بە ئەنجامدانی پشکنینی ددان و پێست بۆ 80 خوێنکار و پێدانی ڕێنمایی بە خوێندکار بۆ پاراستنی چاویان.

#هۆشیاری_تەدروستی_لە_قوتابخانەکان FB-IMG-1674836341101 FB-IMG-1674836342866 FB-IMG-1674836345113 FB-IMG-1674836346629 FB-IMG-1674836348110 FB-IMG-1674836349615 FB-IMG-1674836351141 FB-IMG-1674836352669 FB-IMG-1674836354935
 64

خەڵکانی لێبوردە و مرۆڤدۆست هەوڵدەدەن بەردەوام ببەخشن و هاوکاری ئەو کەسانە بن کە پێویستیان بە یارمەتییە

كۆمەك

کۆکردنەوە و دابینکردنی خەڵکانی کەم دەرامەت و ئەوانەی پێویستیان بە کۆمەککردن و پاڵپشتی هەیە

هاوکاری

یارمەتیدانی کەسانی نەخۆش و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان کە لە تەنگانەدان کارێ زۆر مرۆڤانەیە

مرۆڤایەتی

زاد

سایلۆیەکی یوسفیانەیە بۆ عەمبارکردنی توێشوی دەستی سپی خێرخوازان و پاشەکەوتی چاکەی چاکەویستان، زاد جەستەی میهرەبانی و دیوەکەی تری پزیشکانە کە وێنای مرۆڤ بوون و هەستی بەزەیی و گیانی هاوکاریان بۆ نەخۆش و بێ هودەکانی سەر جێگەی بێ ئومێدی و گیرۆدە بووانی برینە کوژەرو تاقەتپڕوکێنەکانە. زاد پردی پەیوەندی، پشتێنەی بەیەکەوە بەستن، پەتی گرێدانی پزیشک و نەخۆش، دەرمانخانە و نەخۆش، تاقیگەو نەخۆش، دەوڵەمەند و نەخۆش، پارەدار و نەخۆش، حکومەت و نەخۆش مرۆڤ و نەخۆشە.